داهێنه‌رێكى بوارى كۆمپیوته‌ر كۆچى دوایى كرد

هەواڵ / زانست :: 13/07/2019‌ :: 330‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

یه‌كێك له‌ دیارترین زاناكان كه‌ به‌شداربووه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ و داهێنانى كۆمپیوته‌ر و پاسۆرد-دا، له‌ ته‌مه‌نى 93 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد.

ئه‌و زانا ته‌كنیكیه‌ ناوى (فێرناندۆ كرپاتۆ)یه‌ و وه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ڵێت: "دوێنێ 12ى ته‌موز، به‌ نه‌خۆشیى شه‌كره‌ و له‌ خانه‌یه‌كى چاودێریدا كۆچى دوایى كردووه‌".

رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تى: "كرپاتۆ، یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ رۆڵى گرنگى گێڕاوه‌ له‌ په‌ره‌پێدان و پێشخستنى كۆمپیوته‌ردا، به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانى دانانى پاسۆرد و به‌شداریى چه‌ند كه‌سێك پێكه‌وه‌ له‌شێوه‌ى گروپدا له‌ یه‌ك كات و له‌سه‌ر یه‌ك ئامێرى كۆمپیوته‌رى، ئه‌مه‌یش  له‌سه‌رده‌مى خۆیدا وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره‌ى بوارى كۆمپیوته‌رى بووه‌ و ته‌نانه‌ت وایكردووه‌ به‌ فێرناندۆ كرپاتۆ بگوترێت (باوكى كۆمپیوته‌ر)".

فێرناندۆ كرپاتۆ (1926-2019) به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیسپانى بووه‌ و له‌ ویلایه‌تى كالیفۆرنیاى ئه‌مریكا له‌ دایكبووه‌ و بڕوانامه‌ى دكتۆراى له‌ فیزیادا وه‌رگرتووه‌.

ئا: ل. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure