فرۆکەیەکی سیخوری ئەمریکی گڕی گرت

هەواڵ / جیهان :: 13/07/2019‌ :: 250‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


یەکێک لە بزوێنەرەکانی فرۆکەیەکی سیخوری ئەمریکی جۆری بۆینگ E-3 Sentry گڕی گرت و ناچاربوو لە فڕۆکەخانەی ویلایەتی نبراسکا بنیشێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ کاتێک ئەم فڕۆکەیە لە هەوادا بووە گڕ بەربووەتە یەکێک لە بزوێنەرەکانی و بەهۆیەوە ناچاربووە بنیشێتەوە، ئەم فرۆکەیە شەش سەرنشینی هەڵگرتبوو و راستەوخۆ پاش نیشتنەوەی فڕۆکەکەیان بەجێ هێشتووە.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر زەرەر و زیانەکانی فڕۆکەکە نیە و نازانرێت کەی دووبارە هەڵدەفڕێتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

دەوترێت فڕۆکەکە لە ژێر چاودێریەکی ورددایە تاوەکو چاکدەکرێتەوە و فڕۆکەخانەکە بەجێ دەهێڵێت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure