وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاده‌ی حه‌واڵه‌كردن حه‌رامكرا

هەواڵ / کوردستان :: 13/07/2019‌ :: 9357‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم ده‌ڵێت: "پێویسته‌ هاووڵاتیان خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاده‌ی حه‌واڵه‌كردن، داواش له‌ نووسینگه‌كانی حه‌واڵه‌كردن ده‌كات: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانك و كۆمپانیایانه‌ رابگرن کە به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن. 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم له‌ نوسراوێكدا به‌ ژماره‌ (484) كه‌ له‌ رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رچووه‌ سه‌باره‌ت به‌ حوكمی وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ بری حه‌واڵه‌كردن رایگه‌یاندووه‌: هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌كاتی حه‌واڵه‌ ردن وه‌ریده‌گرن، گه‌ر وه‌ریشیان گرت پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی خێر و چاكه‌ی گشتیدا خه‌رجی بكه‌ن. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ نووسینگانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زیادانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌و داواش له‌ نووسینگه‌كانی حه‌واڵه‌كردنیش ده‌كەن كه‌ خۆیان و پاره‌كانیان به‌ دووربگرن له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانك و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ داواش له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی و بانكی ناوه‌ندی ده‌كات: ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ رابگرن و رێكاری شه‌رعی بدۆزنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و هۆكارێكی ئاشكرایه‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و سه‌روه‌رت و سامانی گشتی. 

ده‌قی فه‌تواكه‌:  

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure