جیهان به‌كورتى: ده‌ستدرێژى كرده‌سه‌ر پێنج كچى منداڵ سزاى زیندانى 615 ساڵى به‌سه‌ردا درا

هەواڵ / جیهان :: 13/07/2019‌ :: 47351‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

میترۆ – دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى كرده‌سه‌ر پێنج كچى منداڵ سزاى زیندانى 615 ساڵى به‌سه‌ردا درا
راڤین سمیس كوڕێكى ته‌مه‌ن 35 ساڵى ئه‌مریكییه‌ و له‌شارى هیوستن له‌ ویلایه‌تى ئه‌ڵاباما ده‌ژى، ده‌ستدرێژى سێكسى كردووه‌ته‌سه‌ر پێنج كچى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، (رۆژى چوارشه‌ممه‌ 10ى ته‌مموزى 2019) له‌ دادگاى هیوستن به‌بڕیارى دادوه‌ر سزاى 615 ساڵ زیندانى به‌سه‌ر سمیسدا درا.

رۆیته‌رز – پۆلیسى جه‌به‌ل تارق هه‌موو ئه‌ندامه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانى گوێزه‌ره‌وه‌ ئێرانییه‌كه‌ ئازاد ده‌كات
(رۆژى هه‌ینى 12ى ته‌مموزى 2019) پۆلیسى جه‌به‌ل تارق رایگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى چوار ده‌سته‌ى گوێزه‌ره‌وه‌ى نه‌وتى (گره‌یس 1)ى ئێرانییان دواى هه‌فته‌یه‌ك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكردووه‌ كه‌ به‌تۆمه‌تى شكاندنى سزاكانى ئه‌وروپا بردنى نه‌وت بۆ سوریا ده‌ستگیركرابوون".


عه‌ره‌بى جه‌دید – حه‌سه‌ن نه‌سروڵا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئیسرائیل ده‌كات و قسه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵى ئه‌مریكییه‌كان بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ حیزبوڵاوه‌ ده‌كات
(رۆژى هه‌ینى 12ى ته‌مموزى 2019) دواى 13 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر جه‌نگى لوبناندا كه‌ له‌نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا رویدا، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌میندارى گشتى حیزبوڵاى لوبنانى هه‌ڕه‌شەى له‌ ئیسرائیل كرد كه‌ جه‌نگ ده‌باته‌ وڵاته‌كه‌ى، به‌ڵام به‌ زمانێكى نه‌رمتر و به‌ئاگاییه‌وه‌ باسى ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌گه‌رى هه‌ر جه‌نگێكى له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا كرد و داواشى كرد رێگه‌ى لێبگیرێت.

سپوتنیك – وه‌زیرى دارایى ژاپۆن: هێرشكردنه‌سه‌ر گوێزه‌ره‌وه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ كه‌نداوى عومان كار ناكاته‌سه‌ر دابینكردنى وزه‌ى ژاپۆن
(رۆژى هه‌ینى 12ى ته‌مموزى 2019) هیرۆشیگ سیكۆ وه‌زیرى دارایى و بازرگانى و پیشه‌سازى ژاپۆن رایگه‌یاند: "هێرشه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى سه‌ر گوێزه‌ره‌وه‌ نه‌وتییه‌كان كه‌ بارى ژاپۆنیان هه‌ڵگرتبوو له‌ كه‌نداوى عومان كاریگه‌رى له‌سه‌ر دابینركردنى وزه‌ى ژاپۆن نابێت".

سپوتنیك – جه‌نه‌راڵێكى ئه‌مریكى: تا سه‌د ساڵى تر چین به‌ ركابه‌رى سه‌ره‌كى ده‌مێنێته‌وه‌
(رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 11ى ته‌مموزى 2019) مارك ئه‌لێكزانده‌ر میڵى جه‌نه‌راڵی ئه‌مریكی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى پیران رایگه‌یاند: "بابه‌تى گرنگ له‌سه‌ده‌ى داهاتوودا په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى نێوان ئه‌مریكا و چین ده‌بێت".

 

میدڵ ئیست مۆنیته‌ر – لیبیا: به‌هۆى هێرشى سه‌ربازییه‌وه‌ دابینكردنى ئاو بۆ ته‌رابلوس راده‌گیرێت
(رۆژى هه‌ینى 12ى ته‌مموزى 2019) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پرۆژه‌ى رووبارى ده‌ستكردى مه‌زن له‌ به‌یاننامه‌یكدا رایگه‌یاند: "به‌هۆى هێرشى چه‌كدارى بۆسه‌ر وێستگه‌ى كاره‌باى سه‌ره‌كى له‌ باشورى شارى ته‌رابلوس له‌ لیبیا، دابینكردنى ئاو بۆ ته‌رابلوس راگیراوه‌".


ئاژانسى ئه‌نادۆڵ – تونس... ژماره‌ى ته‌رمى كۆچبه‌ره‌كان بۆ 79 ته‌رم به‌رزده‌بێته‌وه‌
 (رۆژى هه‌ینى 12ى ته‌مموزى 2019) پاسه‌وانى ده‌ریاوانى تونس رایگه‌یاند: "هه‌شت ته‌رمى تری كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كان كه‌ له‌به‌روارى 3ى ته‌مموزى 2019 به‌له‌مه‌كه‌یان له‌كه‌ناراوى باشورى تونس هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ى ته‌رمه‌ ده‌رهێنراوه‌كان گه‌یشته‌ 79 ته‌رم".

 

ئاژانسى ئه‌نادۆڵ – چاوش ئۆغڵۆ: وه‌ڵامى هه‌ر هه‌وڵێكى ئه‌وروپا بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌رماندا ده‌ده‌ینه‌وه‌
(رۆژى هه‌ینى 12ى ته‌مموزى 2019) مه‌ولود چاوش ئۆغڵو رایگه‌یاند: "هه‌ر هه‌وڵێكى ئه‌وروپا بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر توركیادا له‌سه‌ر گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت و گاز له‌ رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، وه‌ڵامێكى گونجاومان ده‌بێت بۆیان".  

 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە