له‌شه‌ش مانگدا ملیۆنێك و 700 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم

هەواڵ / ئابوری :: 13/07/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ ملیۆنێك و 700 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم و رێژى هاتنى گه‌شتیاران لەسەدا 88 زیادیكردووه‌.


نادر رۆستى، وته‌بێژى دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم (ئەمڕۆ شەممە 13ی تەمموزی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: لەساڵی 2007دا نزیكه‌ى 377 هەزار گەشتیار هاتوونه‌ته‌ هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەم رێژەیە تاكو ساڵی 2018 بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر له‌ سێ ملیۆن، هه‌روه‌ها له‌شه‌ش مانگى ئه‌مساڵ ملیۆن و 700 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌تە هه‌رێم به‌مه‌ش لەسەدا 88 رێژەی گەشتیار زیادیكردووە.

وتیشى: "زیادبوونى رێژه‌ى گه‌شتیار ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خات، كه‌ كه‌رتى گەشتوگوزار لە هەرێم پێشكه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌خۆوه‌ بینیوه‌".

به‌پێى ئاماره‌كانى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار، كۆی وه‌به‌رهێنانی گەشتیاری شه‌ش ملیار 696 ملیۆن دۆلارە و لەسەدا 14ی رێژەی گشتی وه‌به‌رهێنانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت، هاوكات به‌پێى ماستەرپلانی گەشتیاری هەرێمی كوردستان (2011_2025) زیاتر له‌ 80 پڕۆژه‌ى ستراتیجى گه‌شتیارى له‌ هه‌رێم ئاماده‌كراون بۆ وه‌به‌رهێنان.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە