كاندیدى ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ى سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستبه‌كار ده‌بن

هەواڵ / کوردستان :: 13/07/2019‌ :: 788‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

وابڕیاره‌ له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا كاندیدى لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رۆكى ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ و ده‌سته‌ى سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستبه‌كاربن و لێپرسراوى سێ له‌و ده‌ستانه‌ش به‌ر یه‌كێتى ده‌كه‌وێت.


له‌ دواى متمانه‌دان و سوێندخواردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگر و وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى نوێ وابڕیاره‌ له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا سه‌رۆك و لێپرسراوى ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌كانى (وه‌به‌رهێنان و فه‌رمانگه‌ى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و هه‌ماهه‌نگى و  به‌دواداچوون، میدیاو زانیارى و ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار و كاروبارى مین) ده‌ستبه‌كاربن.

پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ پۆستى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان د.محه‌مه‌د شوكرى كاندیدكردوه‌، بۆ فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون د. عه‌بدولكه‌ریم خه‌سره‌و، بۆ فه‌رمانگه‌ى گشتیى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى  بۆ   فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى، نوره‌دین سه‌عید وه‌یسى كاندیدكردووه‌.

یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان-یش له‌ كۆى سێ فه‌رمانگه‌ و ده‌سته‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ فه‌رمى ته‌نها ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كاندید كردوه‌ و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژینگه‌ش د. هه‌ڵۆ عه‌سكه‌رى له‌ پشكى یه‌كێتیى وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌پێى یاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پله‌ى بڕیكارى وه‌زیریان هه‌یه‌ و به‌پێى پێویستیش به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كه‌ن.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure