هاتنى پزیشكانى بیانى بۆ هه‌رێم سنوردار ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/07/2019‌ :: 522‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌هۆى ناڕه‌زایى پزیشكانى كوردستان به‌ هاتنى هه‌موو جۆره‌ پزیشكێك بۆ كوردستان، سه‌ندیكاى پزیشكانى كوردستان بڕیاریدا هاتنى پزیشكانى بیانى بۆ هه‌رێم سنورداربكات.


به‌پێى بڕیاره‌كه‌، له‌مه‌ودوا ته‌نیا رێگه‌ به‌ پزیشكانى پسپۆڕى بیانى له‌ بواره‌كانى (پزیشكى تیشك، پسپۆڕییه‌كانى منداڵ، نه‌شته‌رگه‌رى ده‌مار، نه‌خۆشییه‌كانى بۆڕى میز، پسپۆڕى مامانى و پزیشكى ئافره‌تان، شه‌كره‌، ئێسك و شكاوى، پسپۆڕى دڵ،  چاو و پزیشكى گشتى) ده‌درێت بێنه‌ كوردستان بۆ كاركردن و فێركردنى پزیشكانى كوردستان.

هه‌ر به‌پێى بڕیاره‌كه‌، رێگه‌نادرێت پزیشكانى پسپۆڕ له‌ بواره‌كانى (قورگ و لوت و گوێ، ده‌روونى و پێست) بۆ كاركردن بێنه‌ كوردستان.

بڕیارەكه‌ى سه‌ندیكاى پزیشكانى كوردستان:

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure