گۆڕانكارى له‌پله‌ى گه‌رما رووده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 13/07/2019‌ :: 2122‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دەستەی کەشوهەوای عێراق ئاشکرایدەکات: لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆوە دەبینێت.


دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە: لە ئەمڕۆ شەممەوە کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور خۆر دەبێت و پلەی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزێت. بەڵام لەناوچەکانی باشوور زۆر گەرم دەبێت.

دەشڵێت: "کەشوهەوای رۆژی یەکشەممەش هاوشێوەی شەممە دەبێت و گۆڕانکاری بەسەر نایەت، بەڵام لە رۆژی دووشەممەوە پلەی گەرما جارێکیتر بەرزدەبێتەوە.

هاوکات سادق عه‌تیيه‌ شارەزایی بواری کەشوهەوای عێراقیش پێشبینی دەکات لە وەرزی زستانی داهاتوودا بارانی پێشوەخت ببارێت.

 

ئا: ن.ر

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure