حكومه‌ت پلانێكی تازه‌ بۆ داماڵینی چه‌ك له‌ده‌ستی هاووڵاتیان جێبه‌جێ ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 12/07/2019‌ :: 765‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ بنه‌بڕكردنی دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چەک، پڕۆژه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاراسته‌ی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌ و بڕیاروایه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌كه‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 


هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هه‌وڵده‌دات چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ناو هاووڵاتیان قه‌ده‌غه‌ بكات و چه‌ند جارێكیش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بازگه‌یان داناوه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌دان پارچه‌ چه‌كدا گرتووه‌، به‌ڵام هەوڵەکانی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك تاوه‌كو ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و تائێستاش كوشتنی هاووڵاتیان به‌ گولله‌ به‌رده‌وامه‌. 
 
ریڤینگ محمد، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان لەپەرلەمانی کوردستان به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: پڕۆژه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ دراوه‌ته‌ حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ سیستمێكی ئه‌لیكترۆنییه‌، ئەم سیستمه‌ ده‌توانرێت كاری پێبكرێت بۆ قه‌ده‌غه‌ كردنی چه‌ك. 

وتیشی: "پڕۆژه‌كه‌ قبوڵكراوه‌ و بڕیاروایه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی تازه‌ سیستمه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ جێبەجێبکرێت".

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە