حه‌شدى شه‌عبى رێگایه‌كى مه‌ترسیدارى خانه‌قین بۆ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 12/07/2019‌ :: 832‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

بەبێ رەزامەندی ئیدارەی دیالە، هێزەکانی حەشدی شەعبی رێگای سەرەکی نێوان خانەقین بۆ بەغدا دەکەنەوە، کە بەوتەی بەرپرسانی ناوچەکە رێگاکە "مەترسیدارە" و بۆ هاتوچۆ نابێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ماوه‌ى دوو رۆژه‌ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی رێگاى سه‌ره‌كى خانه‌قین بۆ به‌غدایان له‌ سنورى سه‌عدیه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین کردووەتەوە به‌بێ ئه‌وه‌ى لایه‌نى ئیدارى له‌ پارێزگاى دیاله‌ و هه‌روه‌ها ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ش ره‌زامه‌ند بێت. 

وتیشى: "ئه‌و رێگایه‌ كه‌ له‌ مانگى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هۆى پڕبوونى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین و بارانى زۆر و لافاوه‌وه‌ داڕوخاو به‌ ته‌واوى تێكچوو، له‌ ئێستادا چه‌كداره‌كان به‌ گڵ به‌شێك له‌ شوێنه‌ زۆر خراپ و داڕوخاوه‌كانیان پڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ هاتوچۆی خۆیان، بەڵام هاووڵاتیانى مه‌ده‌نیش به‌كاریده‌هێنن، چونكه‌ رێگایان بۆ نزیكتر ده‌كاته‌وه‌". 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و رێگایه‌ به‌شێكى زۆرى له‌ نزیك ده‌ریاچه‌كه‌وه‌ به‌ته‌واوى تێكچووه‌ و مه‌ترسیداره‌ بۆ هاتوچۆكردن، بۆیه‌ ئیداره‌ى ناوچەکە ره‌زامه‌ندى ده‌رنه‌بڕیوه‌ چونكه‌ پێویستى به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه‌. 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure