دارایی دابەشکردنی مووچەی زیاتر لە شەش وەزارەت رادەگەیەنێت

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 39007‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی


سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک لە هەفتەی ئایندەدا رادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دابەشکردنی مووچە لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: "هەفتەی داهاتوو مووچەی زیاتر لە شەش وەزارەت دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد: رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەس و کاری شەهیدان و زیندانیە سیاسییەکان خەرج دەکرێت.

راشیگەیاند: هەر لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد و خوێندنی باڵاو سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف وکاروباری ئاینی لەگەڵ کەمئەندامان دابەشدەکرێت.

پ: رێباز

بڵاوکردنەوە: ن.ر

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure