حکومەت بڕیارێکی دەربارەی پشوو دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 24216‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ به‌بۆنه‌ی ساڵیادى شۆڕشى ته‌مموز، له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی. 

ساڵانه‌ له‌ رۆژی 14ی ته‌مموز به‌بۆنه‌ی گۆڕانى رژێمى عێراق له‌ پاشایه‌تییه‌وه‌ بۆ كۆمارى، حكومه‌تی عێراق ئه‌و رۆژه‌ له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌كاته‌ پشوو. 

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم (ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ى ته‌مموزى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: رۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ هاوشێوه‌ی داموده‌زگاكانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی. 

پ: رێباز
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure