ئێس 400ی رووسی بەهای لیرەی دابەزاند

هەواڵ / ئابوری :: 12/07/2019‌ :: 654‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو

ئەمڕۆ هەینی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویکردەوە کە به‌شی یه‌كه‌می سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی ئاسمانیی له‌ جۆری ئێس 400ی رووسیان وەرگرتووە. ئەمەش راستەوخۆ بەهای دراوی لیرەی تورکی دابەزاند.


بەبەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای دراوی لیرە بەرامبەر بە دۆلار حەوت لیرە دابەزیوە.

دوێنی 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 561 لیرەی تورکی بوو، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەرە بە 568 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکراوە، ئەم دابەزینەی نرخی لیرە دوای رادەستکردنی بەشی یەکەمی سیستمی بەرگری مووشەکی ئاسمانی ئێس 400 دێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دژی کڕینییەتی.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure