پێدانی سیستمی S400بە تورکیا دەستی پێکرد

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 129‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند "لەمڕۆوە‌ قۆناغی یه‌كه‌می گواستنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی و ئاسمانیی S-400 بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی مورته‌د لەئه‌نقه‌ره‌، ده‌ستیپێكردووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه "له‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌ گواستنه‌وه‌ی گروپی یه‌كه‌م له‌ پێداویستییه‌كانی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی و ئاسمانیی S-400 بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی مورته‌د، كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ گرێبه‌ستی دابینكردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی و ئاسمانیی S-400 كه‌ پێویستیی به‌رگریی مووشه‌كیی و ئاسمانیی توركیایه‌، رۆژی ١١ی نیسانی ٢٠١٧ واژوو كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا هاتووه و بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ‌ "له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا له‌ رۆژی ١٢ی ته‌مموزی ٢٠١٩ه‌وه‌ گواستنه‌وه‌ی گروپی یه‌كه‌م له‌ پێداویستییه‌كانی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی و ئاسمانیی S-400 بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی مورته‌د/ ئه‌نقه‌ره‌، ده‌ستیپێكردووه‌".

ئامادەكردن و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure