25 ئارایشتگە لەهەولێر داخران

هەواڵ / کوردستان :: 12/07/2019‌ :: 8717‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی


به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و فرۆشتنی مه‌وادی ماوه‌ به‌سه‌رچوو، لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ 25 ئارایشتگەی جوانكاری ئافره‌تانیان داخست، سه‌رپه‌رشتیاری ئارایشگاكانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: "ئه‌و مه‌وادانه‌ی له‌ هه‌ندێ شوێن به‌كارهاتوون، مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌بووه"‌. 

به‌پێی ئامارێكی لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ كه‌ ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا 25 ئارایشتگە له‌ هه‌ولێر داخراون و ژماره‌یه‌ك شوێنی تریش دوایین ئاگادار كردنه‌وه‌یان ئاڕاسته‌ كراوه‌ كه‌ گه‌ر پابه‌ند نه‌بن، ئه‌وانیش داده‌خرێن. 

شادییه‌ عه‌بدولوه‌هاب، ئه‌ندامی لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ سه‌ر به‌ قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێرو سه‌رپه‌رشتیاری ئارایشتگەكانی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "له‌و به‌دواداچوونانه‌ی كه‌ كراون له‌ نێو ئارایشتگەكان ده‌ركه‌وتووه‌ مه‌وادی جوانكاری  ماوه‌ به‌سه‌ر چوو و هه‌ندێ له‌ مه‌واده‌كان ژه‌هراوی بوون بۆ جوانكاری به‌كارهێندراون". 

وتیشی: "به‌پێی راپۆرتی پزیشكی گه‌ر رێگری له‌و جۆره‌ شوێنانه‌ نه‌كرێت مه‌ترسی كوشنده‌ بۆ ئافره‌تان دروست ده‌بێت، بۆیه‌ بڕیاری داخستنی ئه‌و ئارایشتگەیانه‌ دراوه‌و رێگه‌ش نادرێت جارێكی تر ئه‌م كاره‌ بكه‌نه‌وه‌ یاخود ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ئه‌م كاره‌ بكاته‌وه‌، ده‌بێت به‌ڵیننامه‌ پڕ بكاته‌وه‌و هه‌ر كاتێكیش كاری وا دووباره‌ بكاته‌وه‌ به‌ توندترین شێوه‌ سزا ده‌درێت". 

پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure