شارەزوور.. زیاتر لە 53 هەزار هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن


لەماوەی شەش مانگی ڕابوردوودا، زیاتر لــە 53 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ یان لەقەزای شارەزوور كردووە و 59 كەسیش بەرووداوە جیاوازەكان گیانیان لەدەستداوە.

لەوبارەیەوە، كەمال ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لەشارەزوور، بەدواڕۆژی راگەیاند "بەپێی ئامارەكانی نەخۆشخانەكەمان، تەنیا لەماوەی مانگی حوزەیرانی 2019، كۆی گشتی سەردانی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەكەمان، 53 هەزار و 30 كەس بووە، هەروەها نەخۆشی ڕاوێژكاری 44 هەزار و 985 و نەخۆشی خەوێنراویش 1447 كەس بووە".

ناوبراو، وتیشی: "107 نەشتەرگەری و 37 هەزار و 28 كەسیش پشكنینی تاقیگەی بۆ كراوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو ماوەیەدا، 64 منداڵ بەهەردوو رەگەزەكەوە لەدایكبوون و 59 حاڵەتی مردندیش بەرووداوە جیاوازەكان لەناوچەكەماندا تۆماركراون لەلامان.

پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure