دواڕۆژ، عیماد جەباری
رێگریکردن لەخوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی خوێندنی کوردی لەکەرکوک بۆ بەکارهێنانی بژمێر ”حاسیبە“ نیگەرانی و توڕەیی خوێندکارانی لێکەوتووەتە و بەرپرسانی پەروەردەییش داوای دوبارەکردنەوەی تاقیکردنەوەی کیمیا دەکەن.
لەچەند رۆژی رابوردوودا لێپرسراوانی پەروەردەیی رێگایان نەدا خوێندکارانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و خورماتوو حاسیبە بەکاربهێنن لە تاقیکردنەوەی کیمیادا.
ئەحمەد ئەسعەد، خوێندکاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە دواڕۆژی وت: "سیستەمی خوێندنی کوردی پێویستی بە بەکارهێنانی بژمێر (حاسیبە) هەیە بۆ شیکارکردنی پرسیارەکان لە وانەکانی (کیمیا و فیزیا)، بەڵام بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراقی بەکارهێنانی بژمێر قەدەغەیە بە هەموو شێوەیەک و هەر خوێندکار و قوتابییەک بەکاری بهێنێت بە غەشکردن بۆی هەژمار دەکرێت.
وتیشی: "خوێندنی عەرەبی و تورکمانی سیستەمی خوێندنیان پێویستی بە بەکارهێنانی (حاسیبە) نییە، بەڵام بەکارهێنانی بۆ خوێندنی کوردی پێویستە لە وانەکانی (فیزیا و کیمیا) .
بەوتەی خوێندکاران، بەهۆی قەدەغەکردنی بژمێرەوە سەدان خوێندکاری پۆلی 12ی ئامادەیی خوێندنی کوردی لە تاقیکردنەوەی وانەی کیمیا هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان جێهێشتووە.
بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارانی خوێندنی کوردی لە کەرکووکیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بڕیارەکە لە بەغداوە دەرچووە و دەسەڵاتی ئەوانی تێدا نییە.
پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیارانی خوێندنی کوردی بە دواڕۆژی راگەیاند: رێنماییەکان لە تاقیکردنەوەکانی بەغداوە هاتوووە بەهەموو شێوەیەک حاسیبە قەدەغەیە و لەپێش تاقیکردنەوەکانیش نوسراوی فەرمیمان کردووە بۆ وەزارەت بەمەبەستی بەکارهێنانی لەوەڵامدا پێمانوتراوە نابێت بەکاربێت.
وتیشی: "ئەگەر رێگەبدرایە لەهەر هۆڵێک بەکاربهێنرێت ئەوە بەغەش هەژماردەکرا و خوێندکارەکان سفریان وەردەگرت".
لێپرسراوانی پەروەردەیی خوێندنی کوردی داوادەکەن تاقیکردنەوەی کیمیا دوبارەبکرێتەوە و رێگەشبدرێت خوێندکارانی لەوانەی فیزیادا بژمێر بەکاربهێنن.
مەریوان نادر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت: "به مهبهستی چارهسهرکردنی کێشهی بهکارهێنانی بژمێر (حاسیبه) له بابهتی کیمیا و فیزیا له تاقیکردنهوهی گشتی کۆتایی ساڵ بۆ قۆناغی ئامادهیی دوو رۆژه له ههوڵهکانمان بهردهوامین و له پهیوهندی بهودهوامداین لهگهڵ وهزارهتی پهروهرده له بهغدا به ههماههنگی لهگهڵ لیژنهی پهروهردهی پهرلهمان و بهڕێوهبهری گشتیی تاقیکردنهوهکان له وهزارهتی پهروهرده.
ئەوەشی راگەیاندووە کە چاوەڕێن لەم چەند رۆژەدا بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور
بڵاوكردنهوه: شیروان شهریف