پەرلەمانتارێكی كوردی هەدەپە كۆچی دوایی كرد

هەواڵ / کوردستان :: 12/07/2019‌ :: 6189‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

(پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ١٢-ی تەمموزی ٢٠١٩) پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کۆچی دوایی کرد.


مۆزەیەک گونەش، نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە باشووری کوردستان بە دواڕۆژ راگەیاند "دەنگیر میر محەمەد فرات، پەرلەمانتاری پێشووی ھەدەپە بووە لەناوچەی عەنتاب، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی بایندر لە شاری ئەنقەرە کۆچی دوایی کرد".

وتیشی: "دەنگیر پێشتر یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بۆ سێ خول وەکو کاندیدی ئاکەپە لە ناوچەکانی (ئەدەنە، مێرسین، سەمسور) چۆتە پەرلەمانی تورکیا".

ئاماژە بەوەشکرد: "دەنگیر لە پارتی داد و گەشەپێدانەوە بووەتە ئەندامی ھەدەپە و لە خولی پێشووی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە عەنتاب وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ پەرلەمانی تورکیا ھەڵدەبژێردرێت".


پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە