دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و دوانیش بریندارن و چارەنووسی یەكێكیشیان نادیارە

هەواڵ / کوردستان :: 12/07/2019‌ :: 6279‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 

ئەمڕۆ هەینی 12ی تەمموزی 2019 ئۆتۆمبێلێكی جۆری تەكسی لەڕێگەی هامڵتۆن وەرگەڕا و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دوانیش بریندار بوون و چارەنووسی یەكێك لە سەرنشینەكانیش دیار نییە. 


رائید دلاوەر لەتیف وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بەدواڕۆژی وت: "ئەمڕۆ هەینی لە جادەی هامڵتۆن نزیك گوندی بەرزێوە كە دەكاتە ڕێگەی سۆران- باڵەكایەتی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تەكسی پڕ سەرنشین وەرگەڕاو لە ئەنجامدا دوو گەنج گیانیان لەدەستداو دوانیش برینداربوون و چارەنووسی یەكێكیشیان دیار نییەو پێدەچێت لەكاتی ڕووداوەكە لە ئۆتۆمبێل پەڕیبێت و كەوتبێتە ناو ڕووبارەوە. 

ئاماژەی بەوەشدا: كە سەرجەم سەرسەنشینەكان دانیشتوی كۆمەڵگەی دارەتوی سەر بە پارێزگای هەولێرن و بەمەبەستی گەشت و سەیران ڕوویانكردۆتە ناوچەكە. 
وتەبێژی هاتوچۆی سۆران باسی لەوەشكرد: ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دەگوازرێنەوە بۆ پزیشكی دادی سۆران و بریندارەكانیش لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران چارەسەریان بۆ دەكرێت و گەڕان بەدوای سەرنشینەكەی تریش بەردەوام دەبێت تا چارەنووسی بەدیار دەكەوێت. 

ڕوونیشیكردەوە: ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕەوی و خێرا لێخوڕین و شارەزا نەبوون لەو شەقامە سەرەكییە ڕوویداوە. 

پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure