جیهان به‌ كورتی: سەرۆک کۆماری وڵاتێکی گەورە دێتە هەرێمی کوردستان

هەواڵ / جیهان :: 12/07/2019‌ :: 2301‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسی ته‌نگه‌ی تارق ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری نه‌وتی ئێران

ڕه‌ئی ئه‌لیه‌وم – پۆلیسی ته‌نگه‌ی تارق دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كه‌شتی ئێرانی هه‌ڵگری نه‌وتی "گریس 1" له‌ نزیك ئەو ناوچه‌یەی سه‌ر به‌ بریتانیایه‌ و كه‌شتیوانه‌كانیشی ده‌ستگیر كردووە.



ئه‌مریكا بڕیاری دا سزاكانی له‌سه‌ر  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لابه‌رێت
ئه‌لعه‌ره‌بی -  دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ر به‌ ڕۆیته‌رز ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئاشكرایان كرد كه‌ ئه‌مریكا بڕیاری داوه‌ سزاكانی سەر  محه‌مه‌د جەواد زه‌ریفی لابه‌رێت، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك دەبێت كه‌ واشنتۆن له‌وانه‌یه‌ ده‌رگاكانی به‌ كراوه‌یی به‌جێ بهێڵێت به‌ڕووی دیبلۆماسیه‌تدا.


ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات به‌ قۆناغی سێیه‌م له‌ پێشێلكاریه‌كان
ئه‌لبه‌یان – ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات به‌ چوونه‌ قۆناغی سێیه‌م له‌ پێشێلكارییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ستی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا داواكارییه‌كانی جێ به‌جێ نه‌كات.


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌كانی داعش بۆ ڕووماڵی میدیایی
ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابع –به‌پێی وێبسایتی "ئه‌لعه‌ره‌بییه‌"،  ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر 142 ئامێری داعش كه‌ بۆ  ڕووماڵی میدیایی به‌كارده‌هێنران.


ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ وه‌ستاندنی پشتگیری ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی یه‌مه‌ن
ئه‌لعه‌هد نیوز – ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌وه‌ی چیتر ئه‌مریكا پشتگیری شه‌ڕی سعودیه‌ نه‌كات له‌ یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌هێڵێت ئیداره‌ی ترامپ باری ناكاو به‌كاربهێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ سعودیه‌.


كه‌موكوڕییه‌كی به‌رچاوی ده‌رمانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ عێراق 
ئه‌لفورات نیوز – دۆكیومێنه‌ته‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق كه‌موكوڕییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ ده‌رمانه‌كان كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ منداڵاندا به‌كار ده‌هێنرێت.

عێراق و ئوردون ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر به‌ستنی كاره‌با له‌ كۆتایی ساڵی 2021
ئه‌لوه‌ته‌ن – عێراق و ئوردون ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك بۆ به‌یه‌كەوە به‌ستنی كاره‌بای هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كدا كه‌ ناگاته‌ كۆتایی ساڵی 2021.

كۆشكی ئه‌لیزییه‌ – ماكرۆن به‌مزووانه‌ سه‌ردانی عێراق ده‌كات
ڕوسیا توده‌ی – سه‌رۆكایه‌تی کۆماری فڕه‌نسا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئیمانوێل ماكرۆن له‌ ماوه‌ی مانگی داهاتوودا سه‌ردانی عێراق ده‌كات و رازیش بووە بێتە شاری هەولێر.

سه‌ربازه‌ خانه‌نشین كراوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن جه‌نگی ئه‌فغانستان شایسته‌ی ئەوە نەبوو خۆمان بۆ بەکوشتدا
فرانس 24 –58%ی سه‌ربازه‌ خانه‌نشین كراوه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ له‌ جه‌نگی ئه‌فغانستان به‌شداریان كردووه‌ ده‌ڵێن ئه‌و جه‌نگه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوو شه‌ڕی تێدا بكه‌ین.

و:كێوان ئاوات 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure