ئەو پەیكەرە هونەرییانەی رووبەڕووی هێزی كێشكردنی زەوی بوونەتەوە

هەواڵ / که‌لتور :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 366‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


جوانترین كارە هونەرییەكان ئەوانەیانن كە تەحەدای عەقڵی مرۆڤ دەكەن و بیری پێدەكەنەوە بۆ ئەوەی بگاتە وردەكارییەكانی بیر و پێكهاتەكەی.

 
لێرەدا وێنەی فۆتۆی چەند پەیكەرێك بڵاودەكەینەوە كە وەك ئەوە وایە دژایەتیی (یاسای هێزی كێشكردنی زەوی) بكەن، واتا لە پەیكەری باو دەرچوون و چوونەتە دەرەوەی ئاساییەوە.

 دروستكراوی برۆنۆ كاتالانۆ-ی هونەرمەندی فرەنسی، گوزارشت لە (رێبواران) دەكات و لە مارسیلیای فرەنسا دانراوە.
 
دروستكراوی فریدریك رادرم-ی هونەرمەندی نەرویجی، گوزارشت لە كۆچبەرە ئەوروپاییەكان دەكات.
 
پەیكەری (ئەبیلدۆرنی پاكیزە) دروستكراوی فردیناند كانیۆ-ی هونەرمەندی هۆڵەندی. 
 
 دروستكراوی ئەلیشیا مارتن-ی كچە هونەرمەندی ئیسپانی. 

 پەیكەری (ئەبیدۆ) دروستكراوی ئیمیل ئالزمۆرا-ی هونەرمەند لە باخچەیەكی نیویۆرك دانراوە.
 
 دروستكراوی ئەلێكس شینیك-ی هونەرمەند، لە باخچەی كۆفینێت گاردن لە لەندەن دانراوە. 
 
 پەیكەری (هەڵواسراو) لە باخچەیەكی نیویۆرك.
 
 پەیكەری مایكل جۆنز، دروستكراوی كچە هونەرمەند ناتالی ستامیلا لە باخچەی عەدەن لە نیوزلاند دانراوە. 

 
 پەیكەری هەنگاوێك لە كۆتایی رێگە، دروستكراوی لیناردۆ ئیرلچ لە فرەنسا دانراوە. 
 
 دروستكراوی بینیدیتۆ بۆڤالینۆ-ی هونەرمەند لە باخچەیەكی باكوری فرەنسا دانراوە.


  پەیكەری هێزی سروشت، دروستكراوی لۆرینزۆ كوین لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دانراوە.
 
 دروستكراوی ئەدریان گرای-ی هونەرمەندە. 


 
 پەیكەری چارەنووس، دروستكراوی رۆبن وایت-ی هونەرمەند
 
 پەیكەری شەقامێكی هەڵگەڕاوە، دروستكراوی ئەلێكس شینیك لە لەندەن.


 پەیكەری دی ڤارتكابون، دروستكراوی تۆم فرانتزن-ی هونەرمەندی بەلجیكی. لە بەلجیكا دانراوە.
ئامادەكردن: لوقمان محەمەد رەشید



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure