به‌غدا بڕیارێكى له‌باره‌ى فرۆشتنى نه‌وته‌وه‌ ده‌ركرد

هەواڵ / عێراق :: 11/07/2019‌ :: 5291‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا كه‌ پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وت ته‌نها له‌رێگه‌ى كۆمپانیاى بازارگه‌ڕى نه‌وتى عێراق"سۆمۆ" ه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تائێستا نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌وه‌ نافرۆشرێت.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبوونه‌وه‌ و به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركراوه‌ كه‌ یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى خاوى عێراق ته‌نیا له‌رێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆوه‌ بێت.

هاوكات لیژنه‌یه‌ك راسپێدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى دادوه‌رانه‌ له‌ دۆسیه‌ى پارێزگار سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاره‌كان بكۆڵێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و پارێزگارانه‌ى كه‌ له‌پۆسته‌كانیان دورخراونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى تۆمه‌تباركردنیان به‌ دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى.

هه‌روه‌ها بڕیاریشدرا كه‌ به‌دواداچون بۆ دۆسه‌ى موڵك و ماڵه‌كانى عێراق بكرێت له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌ و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش راسپێدرا كه‌ له‌گه‌ڵ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تى ئینته‌رپۆڵ هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگییه‌كى باش بێته‌كایه‌وه‌ بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ن و عێراق داوایان ده‌كاته‌وه‌.

 ئا:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure