ته‌قینه‌وه‌یەک شارێكى كوردستانی هه‌ژاند

هەواڵ / کوردستانی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1907‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى ته‌مموزى 2019 تەقینەوەیەک لە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوایی کوردستان روویداو بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.


ئورهان ئه‌نگه‌زیك، شایه‌ت حاڵى ئه‌و رووداوه‌ بەدواڕۆژی وت: "تەقینەوەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە و بەرامبەر کەنیسەی مەسیحییەکان روویداوە".

وتیشى:" کاتێک مەسیحییەکان لە کەنیسەکە دەهاتنە دەرەوە تەقینەوەکە روویداو لە ئەنجامدا حەوت هاووڵاتی مەسیحی بەسەختی برینداربوون".

ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی ئەوەی کەنیسەکە لە تەنیشت نەخۆشخانەی (رەحمە)وەیە بریندارەکان بەخێرایی گەیەنرانە نەخۆشخانەکە".

ئاماژەی بەوەشدا: ئەو ناوچەیەی تەقینەوەکە تیایدا روویداوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی رێژێمی سوریادایە، بەڵام دوای رووداوەکە هێزەکانی ئاسایشی قامیشلۆ گەیشتونەتە شوێنەکە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ زنجیرەیەک تەقینەوە لە عەفرین و حەسەکە روویداو دەیان قوربانی لێکەوتەوە.

پ: ن.ر
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure