پاسپۆرتی گه‌رمیان بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 12/07/2019‌ :: 307‌ جار بینراوە

تاگ :: گەرمیان

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


پاسپۆرتی گه‌رمیان له‌ بڕیارێكی نوێیدا ڕێگه‌ ده‌دات به‌ هاووڵاتیانی سنووری خانه‌قین له‌ نوسینگه‌گه‌یان له‌شاری كه‌لار مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش كارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و سنووره‌ ده‌كات.

ریاز محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ر نوسینگه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی/ گه‌رمیان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه‌ ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی سنووری خانه‌قین بتوانن له‌ نووسینگه‌كه‌یان مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت ئه‌نجامبده‌ن".

وتیشی: "لەڕۆژی‌ 15ی ته‌مموزه‌وه‌ هاووڵاتیانی خانه‌قین به‌ هه‌مانشێوه‌ی هاووڵاتیانی سنووری گه‌رمیان ده‌توانن سه‌ردانی نووسینگه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرت و ئه‌م بڕیاره‌ش خزمه‌تێكی باش به‌ هاووڵاتیانی ئه‌و سنووره‌ ده‌كات، چونكه‌ له‌ خانه‌قین نوسینگه‌ی پاسپۆرت نییه"‌.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە