‌عەدنان کەریم باس لە کۆنسێرتەکەی دەکات

هەواڵ / که‌لتور :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 287‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 


هونەرمەند عەدنان کەریم رایدەگەیەنێت: "ئەگەر هاوکاری نەکرێم، ناتوانم کارەکانم ئەنجامبدەم" ده‌شڵێت: هونەرمەند لە وڵاتی خۆی سەنگ و قورسایی زۆرترە.

هونەرمەند عەدنان کەریم (ئەمڕۆ پێنچشەممە 11ی تەمموزی 2019) سەبارەت بەو کۆنسێرتەی بڕیاروایە سبەی كاتژمێر 7ی ئێوارە ئەنجامی بدات، بەڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: لەگەڵ گروپی میوزیکی مەحوی کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک پێشکەش بەهەوادارن و هونەر دۆستان دەکەن، بەشێوەیەکی شارستانی.

وتیشی: "ئەگەر هاوکاری بکرێین ئەوا لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان هەمان کۆنسێرت و بەرهەمی تریش پێشکەش دەکەین" ئەوەشى وت: "لەم کۆنسێرتەشدا هیچ کەسێک هاوکاری نەکردوون جگە لە چەند سپۆنسەرێک، بەشی زۆری بلیتەکانیش فرۆشراون".

ئەوەشی خستەڕوو: کارێکی لەبەردەستە و بڵاویدەكاتەوە كە یەک گۆرانییە و 42 خولەکە و بەرهەمی هێمن-ی شاعیرە.

عەدنان كەریم داواش لە زیاد ئەسعەد و هونەرمەندان دەکات بگەڕێنەوە کوردستان، چونکە وەك خۆی دەڵێت: "هونەرمەند لە وڵاتی خۆی سەنگ و قورسایی زۆرترە".


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure