دواڕۆژ كاندیدی پارتی بۆ شوێنەكەی ئاشتی هەورامی ئاشكرا دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 11/07/2019‌ :: 14734‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا پارتی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م پڕده‌كاته‌وه" ده‌شڵێت: "گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌كرێت".

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی ته‌مموزی2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "پارتی بڕیاریداوه‌ له‌ نزیكترین كاتدا كاندیدی خۆی بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بنێرێته‌ په‌رله‌مان، كه‌ كاندیدێكی به‌هێز و جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كان ده‌بێت".

وتیشی: "جگه‌ له‌ دانه‌نانه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی، گۆڕانكاری گه‌وره‌تر له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌كرێت كه‌ ببێته‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هاوڵاتیان".

هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، دكتۆر نزار محەمەد سالم، پسپۆڕی نه‌وت و مامۆستای زانكۆی دهۆك كاندیدی پارتی ده‌بێت بۆ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم و ساڵی 2016 هەمان كەس كاندیدی پارتی بووە بۆ وەرگرتنی وەزارەتی نەوتی عێراق.

ئاشتی هه‌ورامی سێ كابینه‌ی له‌سه‌ریه‌ك له‌ پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم بووه‌، به‌ڵام له‌ كابینه‌ی حه‌وت و هه‌شتدا په‌رله‌مانتار و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم زۆرترین ره‌خنه‌یان له‌ ئه‌دای ئاشتی هه‌ورامی گرتووه‌و چه‌ند جارێكیش لایه‌نه‌كان به‌ڕه‌سمی داوای گۆڕینی ئاشتی هه‌ورامی_یان له‌ پارتی كردووه‌.


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure