كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرێت 100 هه‌زار دینار بۆ به‌شێك له‌ مووچه‌خۆران زیادبكرێت

هەواڵ / عێراق :: 11/07/2019‌ :: 20506‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

په‌رله‌مانتارێكى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ئێستادا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن 100 هه‌زار دینار بۆ مووچه‌ی خانه‌نشینان زیادبكرێت.


مونا غورابی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی فه‌تح له‌ په‌رله‌مانی عێراق (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى ته‌مموزى 2019) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: توێژی خانه‌نشینان ته‌مه‌نی خۆیان له‌ خزمه‌تی ده‌وڵه‌تدا به‌سه‌ربردووه‌، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت ژیانێكی ئه‌وتۆی بۆ دابیننه‌كردوون و په‌راوێزخراون، به‌هۆی كه‌میی مووچه‌كانیانه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: له‌ئێستادا پێشنیارێكی یاساییان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ و زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان ئاماده‌كردووه‌ و به‌زووترین كات ده‌یخه‌نه‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: له‌ پێشنیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ بڕی 100 هه‌زار دیناری مانگانه‌ بۆ مووچه‌ی هه‌موو خانه‌نشینانی عێراق زیادبكرێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure