زانیاری دەربارەی بارى ته‌ندروستى مریه‌مى ره‌جه‌وى

هەواڵ / جیهان :: 11/07/2019‌ :: 786‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ماڵپه‌ڕى شه‌هرى خه‌به‌ر (ئه‌مڕۆ 11ی تەمموزی 2019) بڵاویكرده‌وه‌: كه‌ مریه‌مى ره‌جه‌وى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى موجاهیدینی خەلق له‌ بارودۆخێكى ته‌ندروستى زۆر خراپدایه‌ و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى بۆ ئه‌و رێكخراوه‌ دروستكردووه‌.


ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌ڵێت: "مریه‌مى ره‌جه‌وى له‌ رۆژگارێكدا رووبه‌ڕووى مردن ده‌بێته‌وه‌ كه‌ رێكخراوى موجاهیدین كێشه‌ى زۆر قورس و وێرانكه‌رى تووش بووه‌ و به‌شێكى زۆرى ئه‌ندامه‌ دیاره‌كانى ئه‌و رێكخراوه‌ وازیان هێناوە".

ماڵپه‌ڕى شه‌هرى خه‌به‌ر ده‌شڵێت: "نه‌خۆشییه‌كه‌ى مریه‌مى ره‌جه‌وى بریتییه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ى ریخۆڵه‌ و له‌ قۆناغه‌كانى كۆتاییدایه‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure