وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى هەفتەی داهاتووی راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 26327‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وەزارەتی کاروباری شەهیدان  و ئەنفالکراوانى راگه‌یاند.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى به‌ دواڕۆژ-ى راگه‌یاند: "رۆژى دووشەممە  15ى ته‌مووز، مووچەى وەزارەتی کاروباری شەهیدان  و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسیەکان خەرجدەکرێت".

لە رۆژی یەکشەممە 7ی تەمموز، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نیسانى ساڵى 2019ى فه‌رمانبه‌ران دەستیپێکردووە.

دا: ئا.ح
پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure