ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ عه‌فرین روویدا

هەواڵ / کوردستانی :: 11/07/2019‌ :: 543‌ جار بینراوە

دواڕۆژو بورهان یەحیا

(ئەمرۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى تەمموز) تەقینەوەیەک لە عەفرین روویدا و له‌ ئه‌نجامدا هه‌شت هاووڵاتی سڤیل به‌ رەگەز عەرەب و سێ چەکداری گرووپی شام کوژران.

مستەفا شێخۆ ئەندامی رێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ عەفرین بە دواڕۆژ وت: "تەقینەوەکە 300 مەتر لە خاڵێکی پشکنینی چەکدارەکانی سوپای شامه‌وه‌ دوور بووە، بەڵام چونکە شوێنەکە قەرەبالغێکی زۆری تێدا بووە، هه‌شت هاووڵاتی سڤیل به‌ رەگەز عەرەب له‌گه‌ڵ سێ چەکداری سوپای شام كوژران".

وتیشی: "لە نێو 41 برینداردا، برینی بەشێکیان سەختەو پێشبینی زیادبوونی کۆژراوەکان دەکرێت و ئێستا هەموو بریندارەکان لە نەخۆشخانەی لەشکری عەفرین لە تاخی مەحمودیە چارەسەریان بۆ دەکرێت".

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە