تۆمه‌تبارانی کوشتنی دوو براکه‌ی سه‌نگاو ده‌ستگیرکران

هەواڵ / کوردستان :: 11/07/2019‌ :: 602‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف

دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر پوش و پاوان کێشه‌ که‌وته‌ نێوان دوو گوند دوو برا کوژران، قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ رایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ چه‌ند تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکراون".


ره‌مک ره‌مه‌زان، قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی ته‌مموزی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌تۆمه‌تی کوشتنی دوو برا له‌ شەڕەکەی گوندی هه‌زار کانی و ره‌باتی سنوری ناحیه‌ی سه‌نگاو دوێنێ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستی پێکردووه‌.

رۆژی (سێشه‌ممه‌ 9ی ته‌مموز) له‌گوندی ره‌بات - ناحیه‌ی سه‌نگاو به‌هۆی کێشه‌ی پوش و پاوان چه‌ند چه‌کدارێک چوونه سه‌ر ماڵێک و ‌ دوو برایان کوشت.

پ: چ.ع
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە