کاندیدی لیستی برایەتی بۆ پارێزگاری کەرکوک دیاریکرا

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 516‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

(ئەمڕۆ 11ی تەمموزی 2019) شاندی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان  لە سلێمانی کۆبوونەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرۆکی لیژنەی دانوستانکاری ئەو حیزبە و مەحمود محەمەد، سەرۆکی شاندی پارتی رایانگەیاند کە تەیب جەبار-یان وەک کاندیدی لیستی برایەتی بۆ پارێزگاری کەرکوک دیاریکردووە.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: لەگەڵ یەكێتی بۆ مەسەلەی پارێزگای كەركوك چەندجارێك گفتوگۆیان كردووە كە بارێكی نائاسایی هەبووە و ویستویانە ئەو بارە بگۆڕن، كۆمەڵێك رێكاری سیاسی هەبووە كە گرتوویانەتەبەر و گەیشتنە ئەو باوەڕەی كەركوك گۆڕانكاری بەسەردا بێت، ئەویش گەڕانەوەی دەسەڵاتەكان و سەقامگیری ئەمنییە كە خەڵكەكەی هەستی پێبكەن بەدانانی پارێزگاریشەوە.

ناوبراو روونیكردەوە: لیژنە هەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و ئیشەكانی خۆیان دەكەن و گەیشتونەتە ئەنجامی باش، ئەوەی مەبەستیانە بیڵێن كەموكورتییەك هەبوو ئەویش بە جوهدی هەموو لایەن و پێكهاتەكان دواتر گەیشتینە ئەو باوەڕەی پارێزگارێك بۆ كەركوك دابنرێت، لەمیانەی سیڤییەكان تەیب جەبار كاندیدی لیستی برایەتی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پەسەندكرا.

وتەبێژی پارتی وتیشی: "ئێمە و یەكێتی لەو باوەڕەداین پێكەوەژیانێك هەبێت خزمەتی بەرەو پێشچوونی كەركوك بكات، چونكە ئەو شارە پێویستی بەخزمەتگوزاری زیاترە و پێویست دەكات هەموو لایەنەكان هاوكار بن، بۆ ئەو مەبەستەش دەستی هاوكاری بۆ برایانی عەرەب و توركمان درێژ دەكەین".

سەبارەت بە گەڕانەوەی پارتی بۆ ئەو شارە، مەحمود محەمەد ئاماژەی بەوەكرد: دانانی پارێزگار و ئاساییبوونەوەی دۆخەكە و گەڕانەوەی پارتیش بۆ كەركوك بەیەكەوە دەڕۆنە پێشەوە.

بۆ ئەو لیژنەیەی كە دانراوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، حاكم قادر، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: ئەو لیژنەیەی كە دانراوە لەگەڵ بەغدا و نەتەوەكانی دیكە قسە دەكەن و بتوانین ئەركە یاسایی و كارگێڕییەكان كە دانراوە جێبەجێی بكەن.

بۆ پێدانی پۆست بەنەتەوەكانی كەركوك، حاكم قادر وتی: "توركمان و عەرەب و كلدۆ ئاشوری مافی خۆیانە پۆستیان پێبدرێت، هەر لەئێستاوە داوا لەپارێزگاری كەركوك دەكەین مافەكانیان بۆ دابین بكرێت و نابێت كورد چەند دەسەڵاتی هەبێت زوڵم لەنەتەوەكانی دیكە بكەین، پشتگیری پێدانی پۆستیان بۆ دەكەین".

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure