ئایا ئەم جارە ژنان هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا یەكلای دەكەنەوە؟

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 80‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دیدارە تەلەفزیۆنیەكانی كاندیدەكانی دیموكراتخوازەكانی ئەمریكا یەك دۆڕاوی گەورەیان لێ كەوتەوە، ئەویش (جۆ بایدن) بوو و لە بەرامبەردا دوو خانمە سیناتۆر پشتگیرییەكی فراوانیان بەدەستهێنا. ئەم دیدارە تەلەفزیۆنیانە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان زۆرێك لە پێشبینییەكانی ناو دیموكراتخوازەكانی گۆڕی. 

 
ئەم ڕەوتە تا سەرەتای ساڵی داهاتوو درێژە بكێشێت ئەوا بە دڵنیاییەوە بایدن هیچ چانسێكی نابێت كە ببێتە كاندیدی تاقانەی دیموكراتەكان.

تازەترین ڕاپرسی دەریخستووە لە %17 ی لایەنگرانی دیموكراتخوازەكان دەنگ بۆ خاتوو (كاملا هیریس ) دەدەن لە كاتێكدا كە خۆشەویستی (جۆ بایدن ) بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژەی لە %22 كەمی كردووە. چاودێرە سیاسیەكان دەڵێن:" زۆر ڕێی تێ دەچێت لەو پێشبڕكێیەی نێوان دیموكراتخوازەكاندا جۆ بایدن تووشی شكست ببێت.

بەرزبوونەوەی خاڵەكانی سیناتۆر هیریس مایەی نیگەرانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكایە چونكە ئەم خانمە لە هیلاری كلنتۆن بەتواناترە و دوژمنێكی سەر سەختی ترامپە جگە لەوەش پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگەڵ لۆبی جولەكەدا و زۆر لایەنگری ئیسرائیلە بۆیە ئیسرائیل نەك هەر ڕێگر نیە لە سەركەوتنی ئەم خانمە بەڵكو پێشوازیشی لێ دەكات، بە پێچەوانەی جۆ بایدنەوە كە زۆر قبوڵكراو نیە لە لایەن ئیسرائیلەوە.

پیاداچونەوە: پەری



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure