سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 415‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عەزیز

(ئەمڕۆ 11ی تەمموزی 2019) پەرلەمانی کوردستان رێواز فایەق-ی پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی هەڵبژارد وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان.

هەڵبژاردنی رێواز فایەق بە دەنگدانی نهێنی لە پەرلەمانی کوردستانەوە بوو دوای ئەوەی کە لەگەڵ شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ چوونە رکابەرییەوە و رێواز فایەق بە دەنگی ( 72) پەرلەمانتار وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان-عێراق هەڵبژێردرا.


ژیاننامەی رێواز فایەق:

رێواز فایەق لەدایكبووی ساڵی 1977ی كەلارە. 

بڕوانامەی دكتۆرای لە یاسای تایبەت هەیە. 

جگە لەوەی ئێستا پەرلەمانتاری یەكێتییە لە پەرلەمانی كوردستان هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییە و پێشتریش مامۆستای زانكۆ بووە لە زانكۆی پۆلیته‌كنیكى سلێمانی. 

ماوەیەك لێكۆڵەری دادی بووە لە دادگای دەربەندیخان. 

ماوەیەكیش بەرپرسی بەشی یاسایی بووە لە پەیمانگەی تەكنیكیی سلێمانی.

ئا: چ.ع

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure