جیهان به‌كورتى: ئه‌و گه‌نجه‌ى ده‌ستدرێژى كرده‌ سه‌ر ژنێكى ته‌مه‌ن 77 ساڵ ده‌ستگیركرا

هەواڵ / جیهان :: 11/07/2019‌ :: 45093‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

كلیك 2 هیوستن – ئه‌و كوڕه‌ى به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر ژنێكى پیرى ته‌مه‌ن 77 ساڵ له‌خانه‌ى به‌ساڵاچووان تۆمه‌تباربوو، ده‌ستگیركرا
(رۆژى دووشه‌ممه‌ 8ى ته‌مموزى 2019) پۆلیس توانى ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیر بكات كه‌ له‌به‌روارى (1ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018) له‌شارى هاریس سه‌ربه‌ ویلایه‌تى ته‌كساس به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌ ده‌ستدرێژى سێكسى كردبووه‌ سه‌ر  ژنێكى پیرى ته‌مه‌ن 77 ساڵ، (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى ته‌مموزى 2019) پۆلیس وێنه‌ى تۆمه‌تباره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌پێى وته‌ى پۆلیس: "كوڕه‌كه‌ ناوى برایان ئارێلیانۆ مۆناستیریۆیه‌ و ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌ و زۆر دڕندانه‌ ده‌ستدرێژى سێكسى كردووه‌ته‌ سه‌ر ژنه‌ پیره‌ ته‌مه‌ن 77 ساڵه‌كه‌ و له‌ كامێراى چاودێرییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خۆیه‌تى و خۆیشى دانى به‌ تاوانه‌كه‌دا ناوه‌".

وه‌كاله‌ عه‌هد نیوز – رێژه‌ى جیابوونه‌وه‌ له‌ سعودیه‌ زیادیكردووه‌.. هۆكاره‌كان پێشبینى نه‌كراون
بڕیارێكى ئه‌نجوومه‌نى شوراى سعودی له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌پلانى سیستمى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یره‌كچى و جیابوونه‌وه‌، بووه‌ته‌ جێگه‌ى مشتومڕ له‌ناو خه‌ڵكى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌ له‌ژێر سێبه‌رى سیاسه‌ته‌كانى كرانه‌وه‌ و ئاهه‌نگ گێڕان و رابواردنى محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌.

ره‌ئى ئه‌لیه‌وم – بۆ یه‌كه‌مجار كه‌ تاكو ئێستا رووینه‌داوه‌.. ئۆپۆزسیۆنێكى ئیسلامى ده‌بێته‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى جه‌زائیر
سوله‌یمان شه‌نین په‌رله‌مانتارى سه‌ر به‌ پارتى ئۆپۆزسیۆنى یه‌كێتى ئیسلامى له‌پێناو نوێبوونه‌وه‌ و هه‌ستانه‌وه‌ و یه‌كسانى بووه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى جه‌زائیر كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ئیلامییه‌كى ئۆپۆزسیۆن ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ستده‌هێنێت.

ئه‌نادۆڵ – چاوه‌ش ئۆغڵو: لێكه‌وته‌ى هه‌ر هه‌نگاوێكى ئەوروپییه‌كان له‌دژمان كاردانه‌وه‌ى ده‌بێت
مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ توركیا، هۆشدارى دا به‌ ئه‌وروپا له‌ ئه‌گه‌رى هه‌ر هه‌نگاوێك له‌دژى توركیا له‌میانه‌ى چالاكییه‌كانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست و رایگه‌یاند: هه‌ر هه‌نگاوێكى ئه‌وروپا دژى توركیا سوودى نابێت و كاردانه‌وه‌شى ده‌بێت.

تایم – ئه‌و رووباره‌ به‌سته‌ڵه‌كه‌ى رووبه‌ره‌كه‌ى هێنده‌ى فڵۆریدابوو جێگیر نه‌ماوه‌ و له‌ بارودۆخێكى خراپدایه‌ و كارده‌كاته‌ سه‌ر ئاستى ده‌ریاکانی جیهان.
به‌پێى راپۆرته‌ نوێیه‌كان، توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه‌كان له‌ جه‌مسه‌رى باشورى زه‌وى زۆر خێرا و ناجێگیر بووه‌ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاستى ده‌ریاکانى جیهان ده‌بێت.

ئه‌لجه‌زیره‌ – سیناتۆرێكى ئه‌مریكى داواى پێداچوونه‌وه‌یه‌كى گشتگیر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و سعودیه‌دا ده‌كات
جیم ریش سیناتۆرى ئه‌مریكى له‌سه‌ر پارتى كۆمارییه‌كان، دواى ئاماژه‌دان به‌ جه‌نگى یه‌مه‌ن كوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووس و پێشێلكارییه‌كانى ترى مافه‌كانى مرۆڤ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌وه‌، پرۆژه‌ یاسایه‌كى پێشكه‌شكرد و داوایكرد پێداچوونه‌وه‌یه‌كى گشتگیر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا بخشێنرێته‌وه‌.

بى بى سى – ئابڕوچوونى سێكسى له‌ناو دڵى حكومه‌تى ئه‌فغانستاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌
ده‌ستدرێژى و هه‌راسانكردنى ژنان له‌ناو حكومه‌ت ده‌گاته‌ لوتكه‌ و ئه‌فغانستان ده‌هه‌ژێنێت، به‌رپرسان نكۆڵى لێده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به‌هه‌ڵه‌ ئه‌و زانیارییه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى كه‌ناڵى بى بى سى بریتانى كه‌ تیایدا ژنانى فه‌رمانبه‌رى ناو حكومه‌تى ئه‌فغانستان نهێنییه‌كانیان دركاندووه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌.

 

میدڵ ئیست مۆنیته‌ر – فره‌نسا رایگه‌یاند ئه‌و موشه‌كانى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌فته‌ره‌وه‌ به‌كارهاتوون موڵكى ئێمه‌ن
وه‌زاره‌تى به‌رگرى فره‌نسا رایگه‌یاند: "دژه‌ تانكى جاڤڵین كه‌ ده‌ستى هێزه‌كانى حكومه‌تى ویفاقى نیشتمانى لیبیا كه‌وتوون وابڕیاربوو له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانى فره‌نساوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌ لیبیا به‌كاربهێنرێن". 

ئەی بی سی نیوز- پێشبینی دەکرێت ترامپ پرسیاری هاوڵاتیبوون بخاتە سەرژمێری دانیشتوانەوە
رۆژی چوارشەممە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا وتی کۆنفرانسێک سازدەکات لەسەر مەسەلەی "ئەژماری دانیشتوان و هاوڵاتیبوون"، بەرپرسێکی گەورە بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزی ڕاگەیاند: پێشبینی دەکرێت ترامپ دەستبکات بە پڕۆسەی زیادکردنی پرسیاری هاوڵاتیبوون بۆ ئەژماری ساڵی 2020ی هاوڵاتیان.



تێڵەر ڕپۆرت-بەهۆی گەردەلوێکی بەهێز چەندین کەس لە باشووری ئەوروپا گیانیان لەدەستدا
بەلایەنی کەمەوە 6 کەس بەهۆی گەردەلولێکی بەهێز لە باکوری یۆنان گیانیان لەدەستدا و 60 کەس برینداربوون، بەشی فریاکەوتن لە لێدوانێکدا روونیانکردەوە بەهۆی رەشەبا و بارانە چڕەکەی ناوچەکە ژمارەیەک خەڵک گیانیان لەدەستدا و هەموویان گەشتیارن.

 

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال    
پ: ک. س
   



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە