بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زاره‌تێکى عێراق نوسینگه‌ له‌ پارێزگاكانى هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1311‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق بڕیاریدا نوسینگه‌ له‌ هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى بكاته‌وه‌ و دواى جه‌ژنى قوربان نوسینگه‌كان به‌ڕه‌سمى ده‌كرێنه‌وه‌.

موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دواى هه‌وڵ و ماندووبوونێكى زۆر، دواجار توانیمان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رازى بكه‌ین كه‌ نوسنیگه‌ى (ته‌سدیقات)ى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه‌.

وتیشى: "نوسینگه‌كان له‌ هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كرێنه‌وه‌ و له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانى هه‌رێم بۆ مۆر و ئیمزایه‌ك ناچنه‌ به‌غدا به‌ڵكو له‌هه‌ردوو پارێزگاكه‌ مامەڵەکانیان رایى ده‌كرێت ئه‌مه‌ش كارئاسانییه‌كى زۆر گرنگه‌".

له‌باره‌ى كاتى كردنه‌وه‌ و ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێم، موسه‌نا ئه‌مین وتى: "بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق دڵنیای كردووینه‌ته‌وه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌كان دواى جه‌ژنى قوربان ده‌بێت و كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌كان پێویستى به‌ ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێم نییه‌".

پ: چ.ع

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure