پارتى و یه‌كێتى له‌باره‌ى كه‌ركوك رێككه‌وتنێكى شه‌ش خاڵییان واژۆكردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/07/2019‌ :: 471‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

له‌باره‌ى دۆخى كه‌ركوك و دانانى پارێزگارى نوێ بۆ ئەو پارێزگایە، پارتى و یه‌كێتیى رێككه‌وتنێكى شه‌ش خاڵییان واژۆكردووه‌ و وابڕیاریشه‌ له‌ ئه‌مڕۆ پێنجه‌شه‌ممه‌وه‌ هه‌نگاوه‌كانى ده‌ستپێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت و بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنەوە.

به‌پێى زانیارییەكانى دواڕۆژ، رێككه‌وتنه‌ شه‌ش خاڵییه‌كه‌ى پارتى ویه‌كێتى له‌ (رۆژى 6ى ته‌مموز)، له‌لایه‌ن حاكم قادر له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەحمود محەمەد له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان واژۆكراوه‌.

به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌ردوولا رازیبوون له‌سه‌ر كاندیدى لیستى برایه‌تى كه‌ ته‌یب جەبار-ه‌، خاڵێكى دیكه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ یەکێتی و پارتی رێککەوتوون کە پۆستەکانی کورد لە پارێزگاکە 50 بە 50 بەش بکەن و هەر ئەمڕۆش دوای کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی ناوی پارێزگاری کەرکوک ئاشکرا دەکەن.

دواڕۆژ زانیویه‌تى بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى كورد له‌و شاره‌ و چۆنیه‌تى به‌شداریكردنی هه‌ردوولا له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك.

به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ میكانیزمى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنى پارێزگاى كه‌ركوك دیاریكراوه‌.

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure