ئەردۆغان پێشوازی لە شاندێکی باڵای عێراقی دەکات

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 170‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

(دوێنێ 10ی تەمموزی 2019) لە ئەنقەرە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا پێشوازی لە شاندێکی باڵای عێراقی کرد.

شاندە عێراقییەکە پێکهاتووە لە محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوە، نەجاح ئەلشەمەری، وەزیری بەرگری و مستەفا کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ رایگەیاندووە: کە دیدارەکە لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە بەڕێوەچووە و هەریەک لە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا و هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکی بەشداربوون.

باس لەوەشکراوە: کە سەردانی شاندە عێراقییەکە لە چوارچێوەی هاریکاری سەربازی و ئەمنی نێوان هەردوولادایە.

ئا: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure