گروپێکی چەکدار هێرشیان کردەسەر میوانخانەی کەسایەتییەکی ئایینی

هەواڵ / عێراق :: 11/07/2019‌ :: 995‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ژمارەیەک ئەندامی گروپێکی چەکدار هێرشیان کردەسەر میوانخانەی عەلا موسەوی، سەرۆکی وەقفی شیعی و کەسایەتی نزیک لە ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق.


سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە: کە پێدەچێت گروپە چەکدارەکە سەر بە دەوڵەتێکی دراوسێی عێراق بێت.

وتیشی: "گروپەکە نەیانتوانیوە موسەوی دەستگیر بکەن، چونکە کاتێک هێرشیان کردووەتە سەری ئەو لە میوانخانەکە نەبووە و لە نەجەف بووە".

هاوکات وەقفی شیعی عێراقی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە: کە چەکدارەکان هێرشیانکردووەتەسەر میوانخانەی وەقفی شیعی کە بە عەتەبەی حسەینی ناسراوە و لە بەغدایە، بەڵام چەکدارەکان نەیانتوانیوە سەرۆکی وەقفی شیعی دەستگیر بکەن.

ئا: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure