پەرلەمان پرسی هەڵبژاردن لە کەرکوک تاوتوێ دەکات

هەواڵ / عێراق :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 163‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەغدا

بڕیارە (ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تەمموزی 2019) پەرلەمانی عێراق دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات و لە دانیشتنەکەدا دوو بابەت تاوتوێ دەکرێن و پرسی هەڵبژاردن لە کەرکوک یەکێک دەبێت لە بابەتەکان.


بەپێی خشتەی دانیشتنەکەی پەرلەمان کە وێنەیەکی بۆ دوارۆژ هاتووه بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە دەنگدانە لەسەر پرۆژەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی پارێزگا و قەزاکان.

لەو بارەیەوە سەلیم شوشکەیی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پێشتر بەدواڕۆژی راگەیاند: لە دانیشنی ئەمڕۆدا، پرسی هەڵبژاردن لە کەرکوک یەکلایی دەکرێتەوە.

بڕگەیەکی دیکەی دانیشتنەکەی پەرلەمان میوانداریکردنی وەزیری نەوت و وەزیری دارایی و نوێنەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و چاودێری داراییە، سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی حکومەتی فیدراڵی و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و ڕادەستنەکردنی داهاتەکەی بە حکومەتی ناوەندی.

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە