بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌م ناوچه‌یه‌ی هه‌ژاند

هەواڵ / عێراق :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2104‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ده‌زگای گشتی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند: بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 3.4 رێخته‌ر قه‌زای شێخانی له‌ پارێزگای موسڵ هه‌ژاندووه‌.


ده‌زگای گشتی كه‌شناسی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌: كاتژمێر 1:56 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ قه‌زای شێخان سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ روویداوه‌و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له‌ پارێزگای موسڵ هه‌ستیان پێكردووه‌.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بوومەلەرزەیەک باکوری پارێزگای دهۆکی هەژاند و هاووڵاتیان هەستیان پێكردووه‌، چونكه‌ ماوه‌ى 10 چركه‌ به‌رده‌وام بووه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە