دیداری سینەمایی کەرکوک راگەیاندرا

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 157‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

بەئامادەبوونی ھونەرمەندان و سینەماکاران و ڕاگەیاندنکاران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک دیداری سینەمایی کەرکوک راگەیاندرا.


هەوار فارس، ئەندامی لیژنەی دیدارارەکە بەدواڕۆژی راگەیاند: بڕیارە دیداری سینەمایی کەرکوک لەمانگی ئاب ئەنجامبدرێت و لەمڕۆوە تاوەکو 30ی تەمموز کورتە فیلمەکان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم وەردەگیرێت.

وتیشی: "بەشداربوونی کورتە فیلمەکان لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە بەڕەچاوکردنی چەند مەرجێک دەبێت کە پێویستە فیلمەکە لەدەرهێنانی ساڵانی 2017 و 2018 و 2019 بێت و دووربێت لەتوندوتیژی ئایینی و تائیفی و مرۆڤایەتی".

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure