وه‌زیرێكی نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ی کەمئەندامانەوه‌ دەدوێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 3413‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

وەزیرێكی كابینه‌ی نوێی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو پێنج هەزار كەمئەندامەی لەلایەن لیژنەی چاكسازی مووچەوە مووچەكانیان بڕدرابوو، بڕیارە ئەم مانگە مووچەكانیان بۆ سەرفبكرێتەوە.


كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ 10ی تەمموزی 2019 لەپەرلەمانی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد، لەلێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ وتی: "مووچەی كەمئەندامان بەناوی چاكسازیكردن لیژنەیەكی بۆ دروستكراوە و رێژەی كەمئەندامی نووسیوەتەوە، دوای دەركەوتووە پێنج هەزاریان غەدریان لێكراوە و مووچەكانیان بڕدراوە".

ناوبراو بۆ دواڕۆژ وتیشی :"ئەو پێنج هەزار كه‌سە بڕیارە لەم مانگەدا مووچەكانیان بۆ ببەستن، بەڵام نازانم مووچەیان بۆ دەبەسترێت یان نا، ئەگەر ئەم مانگەش مووچەیان بۆ نەبەستن، یەكەم كارمان ئەوەیە كێشەی مووچەی ئەو پێنج هەزارە چاك بكەینەوە".

كوێستان محەمەد ئاماژەی بەیاسای ماف و ئیمتیازی كەمئەندامان كرد، بەوەی كۆمەڵێك مافی دیكەی بۆ ئەوان تێدایە كە هێشتا هیچیان جێبەجێ نەكراوە، بەڵكو تەنیا مووچەیەكی زۆر كەمیان بۆ جێبەجێكراوە، بۆیە دەبێت ئەو خاڵانەی لەو یاسایەشدایە جێبەجێ بكرێت.

وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكراشی كرد: خاڵێكی دیكەش ئەوەیە پەرلەمانی كوردستان جارێكی دیكە یاسای كەمئەندامان هەمواربكاتەوە، بەشێوەیەك ژیان و گوزەرانی كەمئەندامان لەبەرچاو بگرێت.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure