حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر سێهه‌مین له‌رزه‌ى مێركڵ چى ده‌ڵێت؟

هەواڵ / جیهان :: 10/07/2019‌ :: 659‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

قسه‌كه‌رى فەرمی حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا خاتوو ئۆل ریكه‌ دیمل، نكوڵى كرد له‌وه‌ى كه‌ راوێژكارى ئه‌ڵمانیا خاتوو ئه‌نگێلا مێركڵ كێشه‌ى ته‌ندروستى هه‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ بۆ جارى سێهه‌م له‌ شوێنێكى گشتیدا دووچارى له‌رزە بووه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ چوارشەممە جارێكى تر، له‌كاتى پێشوازیكردن له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى فینله‌ندا له‌ رێوڕه‌سمێكى سه‌ربازیدا له‌ شارى به‌رلین، مێرکڵ دووچارى له‌رز هاته‌وه‌و هه‌موو جه‌سته‌ى كه‌وته‌ له‌رزین، ئه‌مه‌ش سێهه‌مین جاره‌ له‌ ماوه‌ى شەش هه‌فته‌دا مێركڵ ئه‌و رووداوه‌ى لێ دووباره‌ ببێته‌وه‌.

قسه‌كه‌ره‌كه‌ى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا هۆكارى ئه‌م له‌رزه‌ دووباره‌بووه‌وه‌ى باس نه‌كرد و هیچیشى نه‌وت سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ئاخۆ مێركڵ پشكنینى پزیشكى بۆ كراوه‌ یان نا و ته‌نیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ دیداره‌كه‌ى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى فینله‌ندا به‌پێى به‌رنامه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌و له‌ ماوه‌ى شەش هه‌فته‌ى رابوردوودا خاتوو مێركڵ هه‌موو ئه‌ركه‌ دیاریكراوه‌كانى به‌باشترین شێوه‌ به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه‌.

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure