رێباز حه‌ملان بڕیارێكی له‌باره‌ى مووچه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌ركرد

هەواڵ / کوردستان :: 10/07/2019‌ :: 22224‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی بۆ به‌شێك له‌ فەرمانبەرانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشته‌جێكردن خه‌رج بكرێت.


بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ ژماره‌ 6266 کە واژۆی رێباز حملان وەزیری پێشووی دارایی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و له‌ 2019/6/1 ده‌ركراوه‌، بڕیاردراوه‌ لەسەر خەرجکردنی 30%ی دەرماڵەی مەترسی، بۆ ئەو كارمه‌ندانه‌ی كه‌ کاری بەرهەمهێنانی قیرتاوكردن دەکەن، چونكه‌ مه‌ترسی تووشبوونیان ماددە ژەهراوییەکان هه‌یه‌.

بڕیاره‌كه‌ له‌ 2019/6/1وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت و له‌و مانگه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ مووچه‌كانیاندا بۆیان خه‌رج ده‌كرێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure