پێشنیارێكى نوێ له‌باره‌ى شێوازى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمەوە ده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 31460‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌په‌رله‌مانى عێراق هه‌وڵێك ده‌ستیپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندیه‌وه‌ بكرێت به‌ سیستمى كارتى بانك ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا رێكنه‌کەون له‌سه‌ر راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى هه‌رێم به‌ ناوه‌ند ئه‌وه‌ش به‌ وته‌ى یوسف كلابی ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عێراق .


یوسیف كلابی به‌ دواڕۆژى وت:"له‌ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى كارتى بانكییه‌وه‌ دابه‌شبكرێت ئه‌گه‌ر رێكکه‌وتن نه‌كرێت له‌سه‌ر راده‌ستكردنه‌وه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێم كه‌ له‌ بودجه‌دا دیاریكراوه‌.

 وتیشى:"داواكارییه‌كمان پێشكه‌شكردووه‌ بۆ هه‌موارى یاسای بودجه‌ى 2019 ى عێراق و ناچاركردنى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی داهاتى نه‌وت به‌ به‌غدا ئه‌گه‌رنا بودجه‌ى ده‌بڕدرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانى عێراق میواندارى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرى دارایی و نه‌وتى عێراق و سه‌رۆكى دیوانى چاودێرى دارایی و نوێنه‌رى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران بكات بۆ تاوتوێكردنى ئاستى پابه‌ند بوونى هه‌رێم به‌ راده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌.
  
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت:"چیتر رێگا ناده‌ین هه‌رێمى كوردستان مووچه‌خۆره‌كانى وه‌ك به‌ربه‌ستى مرۆیی به‌كاربهێنێت بۆ جێبه‌جێكردنى سیاسه‌ته‌كانى".

. ئا: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure