هه‌رێم نه‌وت بداته‌ به‌غدا به‌نزین هه‌رزان ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/07/2019‌ :: 235‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ى ته‌مموزى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كان:

كوردستانى نوێ: 

- ئه‌مڕۆ متمانه‌ ده‌به‌خشرێته‌ كابینه‌ى نۆیه‌م
- وته‌بێژى یه‌كێتى: له‌سه‌ر پرسى كه‌ركوك رێكه‌وتووین 
* وته‌بێژى پارتى: گه‌یشتووینه‌ته‌ رێكه‌وتن و له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا ئه‌و پرسه‌ كۆتایى پێدێت
- داعش و نازییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئه‌ڵمانیا
- واشنتۆن: جه‌نگ له‌ دژى ئێران به‌رپاناكه‌ین
- توركیا هێزى زیاتر ره‌وانه‌ى سنووره‌كانى سوریا ده‌كات
- بڕیارى كردنه‌وه‌ى ژوورى بازرگانیى هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یه‌ندرا
- كۆبه‌رهه‌مى ئه‌حمه‌د موختار جاف بڵاوده‌كرێته‌وه‌

خه‌بات:
- ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى له‌ كۆشكى ئه‌لیزێ له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌
- ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان متمانه‌ به‌ كابینه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌دات
- حكومه‌تى عێراق 15 ملیار دینارى پاره‌ى گه‌نمى ئه‌مساڵى جووتیارانى نارد
- گۆڕان: پارتى نیازى چاكسازیى و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنى ده‌موده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌یه‌
- مایك پۆمپیۆ: حكومه‌تى عێراق له‌دواى ساڵى 2003وه‌ نه‌یتوانیوه‌ ژیانى كریستیانه‌كان بپارێزێت
- توركیا .. فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ 176 سه‌رباز ده‌رچوو
- تره‌مپ: ئیتر له‌گه‌ڵ باڵیۆزى بریتانیا له‌ واشنتۆن كارناكه‌ین
- له‌لایه‌ن زانكۆى سترانفۆردى ئه‌مریكى و له‌ مه‌راسیمێكدا 110 پێشمه‌رگه‌ى بریندارى شه‌ڕى داعش رێزیان لێنرا

ئاژانس:
- ئاسۆ فه‌ره‌یدون ده‌كرێته‌وه‌ به‌ پارێزگارى سلێمانى
- پارتى پێشمه‌رگه‌ ده‌باته‌ سنووره‌كان .. به‌ مه‌به‌ستى پاراستنى بنكه‌ و باره‌گاكانى توركیا
- پارتى داوا له‌ سوپاى عێراق ده‌كات پێشمه‌رگه‌كانى بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ركوك
- حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات مه‌رجه‌ پێشوه‌خته‌كانیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده‌ ده‌كه‌ن
- ئه‌ردۆگان تۆڵه‌ى دۆڕانه‌كه‌ى ئیسته‌نبووڵ له‌ كورد ده‌كاته‌وه‌
- توركیا كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانى دژى كورد له‌ عێراق و سوریادا قووڵ ده‌كاته‌وه‌
- قورئانخوێنان به‌ قسه‌ى ئه‌وقاف ناكه‌ن .. نرخ گه‌یشته‌ 1200 دۆلار
- له‌ ساڵێكدا هه‌زار سه‌گ له‌ناوده‌برێن .. نابێت سه‌گ بكوژرێت ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بن كه‌ نه‌خۆشن
- 116 هه‌زار ده‌رچووى زانكۆ و په‌یمانگا دانه‌مه‌زراوه‌
- گومان له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌یسه‌ریى كه‌ركوك ده‌كرێت
* ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌ن: هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ ده‌ستێوه‌ردانى زیاترى توركیا له‌ شاره‌كه‌
- عه‌ره‌به‌كان ناوبژیوانیى سه‌له‌فییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن
* سه‌له‌فییه‌كان یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ لادان له‌ رێبازى سه‌له‌فى
- هه‌رێم نه‌وت بداته‌ به‌غدا به‌نزین هه‌رزان ده‌بێت

هاوڵاتى:
- هاوڵاتى دوایین زانیارى له‌سه‌ر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه‌
- بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ كامێراى گه‌ڕۆك زیاتر ده‌كرێت
- سلێمانى و سنه‌ رێككه‌وتن 
* هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: وه‌به‌رهێنه‌رێكى سلێمانى گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ له‌ سنه‌ جێبه‌جێ ده‌كات
- توركیا دامه‌زرێنه‌رانى په‌كه‌كه‌ ده‌كاته‌ ئامانج
- به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانى كورد پێیانوایه‌ بێنه‌و به‌رده‌كه‌یان له‌ به‌غدا مه‌ترسى له‌سه‌ر پشكى كورد و مووچه‌ دروست ناكات
- شازاده‌ى سعودیه‌ كوده‌تا به‌سه‌ر سه‌له‌فییه‌كاندا ده‌كات

هه‌ولێر:
- ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان ده‌نگ به‌ كابینه‌ى نوێ ده‌دات
- له‌ موسڵ 70 هه‌زار داواكراو ده‌ستگیر نه‌كراون
- د. به‌شیر حه‌داد: به‌شێك له‌ پاره‌ى ئه‌م ساڵى گه‌نمى جووتیاران گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان

وشه‌:
- فه‌هیم عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك: هیچ هێزێك نییه‌ زێده‌ڕۆیى رابگرێت
- به‌راورد به‌ ساڵى رابوردوو به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با 500 مێگاوات زیادى كردووه‌
- له‌ دهۆك شوێنه‌وارى شارێكى چوار هه‌زار ساڵه‌ دۆزرایه‌وه‌
- حكومه‌تى عێراق له‌دواى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه‌ هیچ قوتابخانه‌یه‌كى بۆ خانه‌قین دروست نه‌كردووه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure