ئه‌مریكا له‌باره‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوێستێكى نوێى راگه‌یاند

هەواڵ / جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1079‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا  نوێترین هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌ دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران راگه‌یاند و ئاژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئاماده‌یه‌ به‌بێ مه‌رجى پێشوه‌خت دانوستان له‌گه‌ڵ تاران ئه‌نجامبدات .

ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاڕاسته‌ى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى كردووه‌ رایگه‌یاندووه‌:"ئێمه‌ كراوه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى دانوستانى بێ پێشمه‌ر‌‌ج له‌گه‌ڵ ئێران و ئاماده‌شین سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵیدا ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌".

هاوكات ئه‌مریكا جه‌ختى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێگه‌نه‌دەن ئێران ده‌ستكه‌وت بده‌ستبهێنێت به‌هۆى هه‌ڵوێسته‌ تونده‌كانى ئه‌م دواییه‌وه‌.

ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure