تەقەكەرەكەی سلێمانی دەستگیركرا

هەواڵ / کوردستانی :: 10/07/2019‌ :: 5335‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: هێزەکانیان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركردووە، كە شەوی رابردوو لەبەردەم خواردنگەیەك تەقەی کردبوو.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی، بە دواڕۆژی وت: "شەوی ڕابردوو كاتژمێر 11:45 خولەک، تۆمەتبار (ڕ،ح ، م) لەبەردەم خواردنگەیەك زیاتر لە 12 فیشەكی تەقاندووەو هەڵاتووە".

ئاماژەی بەوەشدا: دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیس و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتبار توانرا لە ماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێر لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر دەمانچە و ئۆتۆمبێلەکەیدا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتیشی: "لەئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure