باڵیۆزى بریتانیا له‌ ئه‌مریكا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 10/07/2019‌ :: 265‌ جار بینراوە
كیم داروك

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ى ته‌موز كیم داروك باڵیۆزى بریتانیا له‌ ئه‌مریكا ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ به‌هۆى دزه‌كردنى چه‌ند نامه‌یه‌كى و بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ میدیاكان كه‌ تیایدا ره‌خنه‌ى له‌ ئیداره‌ى دۆناڵد ترامپ گرتبوو.

 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كیم داروك رایگه‌یاند" له‌كاتى دزه‌ككردنى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمى له‌ باڵیۆزخانه‌كه‌مەوە مشتومڕ زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌م و ماوه‌ى مانه‌وه‌م تیایدا دروستبوو، راستیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌هۆى بارودۆخه‌كه‌مه‌وه‌ ناتوانم چیتر ئه‌و رۆڵه‌ ببینم كه‌ خۆم ده‌مویست".

 له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و نامانه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هێرشی كرده‌سه‌ر باڵیۆزى بریتانیا له‌ وڵاته‌كه‌ى و رایگه‌یاند كه‌ چیتر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ناكه‌ن.
ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure